ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥، دادە عەتیە مینبەری، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و کۆمەڵایەتیی دیار و بەرچاوی گوندی نییەر، لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دادە عەتییە وەک کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی، هەموو ئاوات و هیوای ئازادیی کوردستان بوو.
دادە عەتییە هاوژینی خوالێخۆشبوو حاجی سابیر مینبەری بوو کە دکتۆری کوردی بووە و لەو ساڵانەی کە حیزب لە ناوچەکەدا بووە بە بەردەوامی لە ماڵەکەی خۆیاندا خزمەتییان بە پێشمەرگە بریندارەکانی حیزب کردووە.
تەرمی دادە عەتییە لەنێو ئاپۆرای خەڵکی نییەر و لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.