لە درێژەی کاردانەوەی وڵاتانی ناوچە و جیهان بە سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نوێنەرێکی پارلەمانی بریتانیا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی بە "تێرۆریستی" لەقەڵەم دا و بە پێشێکاریی ئاگربەست تاوانباری کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی پووشپەڕ پریتی پێتێل، نوێنەری پارلەمانی بریتانیا لەبارەی هێرشی ڕێژیمی تاران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ڕایگەیاند: "حکوومەتی تێرۆریستیی ئێران بە شێوەی نایاسایی هێرشی کردە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هۆرمۆز و بەحرەین و کوەیتی هاوپەیمانەکانمان".
پێتێل هەروەها ڕایگەیاند ئەمە زۆرترین هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکانی گەرووی هۆرمۆز لە کۆتاییەکانی مانگی ئاوریل هەتا ئێستا بووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند دەوڵەتی بریتانیا هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی خۆی و هەموو ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە لە مەترسیی هێرشی مووشەکیی ڕێژیمی تاراندان، دەخاتە گەڕ".