ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیۆم لە دووتوێی ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد دەوڵەتی ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە لە هەوڵدان بژاردەکانی بەردەست بۆ هەوڵ و کەرەستەکانی ڕووخانی حکوومەتی ئێران تاوتوێ بکەن.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی پووشپەڕ، ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیۆم لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: "ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەیی پلانی ڕووخانی ڕێژیمی تارانیان هەیە و بژاردەکانی بەردەست هەڵدەسەنگێنن و بۆ بەدیهاتنی هەموو هەوڵێک دەدەن ئەگەر درێژماوەش بێت".
ئیسرائیل هیۆم نووسیویەتی: "بەرپرسانی دیپلۆماسیی ڕۆژاوا، بەنیسبەت لەنێوچوونی نەرمونیانی و هەوڵەکان بۆ زیانگەیاندن بەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی کە لە هەوڵی ڕێککەوتننامە لەگەڵ ئەمریکادان وەک پزیشکییان و عێراقچی، هۆشداریی جیددییان داوە".
لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە بەرپرسانی ئیسرائیلی بەڕوونی ئاگایان لە کێشە نێوخۆییەکانی کۆماری ئیسلامی هەیە کە سپای پاسداران هەوڵ دەدات پزیشکییان و عێراقچی کە لە بەرەوپێشبردنی ڕێککەوتننامەدا ڕۆڵیان هەیە، لەنێو ببات.
ئەو ڕۆژنامەیە لە ئاکامگیریی کۆتاییدا نووسیویەتی: "بۆ بەرەپێشبردنی وەها ئامانجێک دەبێت هەرچی زووترە گەمارۆی ئابووری لەدژی ئێران بگیردرێتە بەر".