کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ژینگەپارێز لە پاوە

18:20 - 10 پووشپەڕ 2726

 ڕۆژی سێشەممە ٩ی پووشپەڕ، کەسایەتیی خۆشناو، نیشتمانپەروەر و چالاکی ژینگەپارێزی ناوچەی پاوە، کاک ڕەفعەت ئەمینی، خەڵکی گوندی نۆریاو، سەر بە شاری پاوە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە کۆچی دوایی کرد.

​ناوبراو مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر، حیزبدۆست و دڵسۆزی گەلەکەی بوو، کە هەمیشە ئاواتی ڕزگاریی خاک و نیشتمانەکەی بوو. ئەو تەمەنێک بە ئەمەگ و دڵسۆزییەوە خزمەتی بە هاوشاریانی کرد. کاک ڕەفعەت زیاتر لە ٣٠ ساڵ وەک کادرێکی دەرمانی، بەبێ بەرانبەر و بە شێوازێکی خۆبەخشانە لە خزمەت خەڵکی ناوچەکەدا بوو و هاوکات یەکێک لە سەرپشک و خەمخۆرانی پاراستنی سروشتی جوانی هەورامان و پاوە بوو.

کاک ڕەفعەت برای نووسەر و شاعیری بەناوبانگ و ناسراوی ناوچەی هەورامان، کاک محەممەدڕەشید ئەمینییە و دوو کوڕی ناوبراو بە ناوەکانی هەژار و سەعید ئەندامی حیزبی دێموکراتن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.