پەرەسەندنی ململانێ و ناکۆکییە نێوخۆییەکانی نێوان تاقمە جیاوازەکانی دەسەڵات لە تاران، پەردە لەسەر قەیرانێکی قووڵی بڕیاردان و لێکترازانی دامەزراوەیی لە کۆماری ئیسلامیدا لادەدات.
محەممەد مەنان ڕەئیسی، نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم لە قوم، لە نامەیەکی کراوە و کەموێنەدا بۆ محەممەدباقر زولقەدر، بەرپرسی شوڕای باڵای ئەمنییەتی میللیی ڕێژیم، بە توندی هێرشی کردە سەر وتاری فەرمیی دەسەڵات و ڕایگەیاند؛ ئەگەر ئیرادەیەک بۆ هێرشی پێچەوانە نییە، بەرپرسان نابێت هەڕەشەیەک بکەن کە توانای جێبەجێکردنیان نییە.
ئەم ناکۆکییە لەکاتێکدایە کە بەرەی توندڕەوی ڕێژیم هێشتا تەپڵی شەڕ دەکوتن و لایەنە توندڕەوەکان و بەرپرسانی سپای پاسداران، لەوانە ئەحمەد وەحیدی و ئەحمەدڕەزا حاجەتی، لە ڕێگەی تریبۆنەکانی نوێژی هەینی و ڕێوڕەسمی ناشتنی عەلی خامنەییەوە، هێشتا جەخت لەسەر گوتاری تۆڵەسەندنەوە دەکەنەوە.
ئەم لێکترازانە بەرچاوە نیشان دەدات کە کۆماری ئیسلامی لە نێوان دروشمی ناوەندە پڕوپاگەندەییەکان و واقیعی دەستەوەستانیی هێزە ئەمنییەتی و سەربازییەکانیدا، تووشی داڕمانێکی ستراتێژی بووە و توانای یەکخستنی بڕیارەکانی لەدەست داوە.