ئەمشەو چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥، بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی هێرشی دڕۆنیی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات .
لەم هێرشە نوێیەدا کۆماری ئیسلامی بە دڕۆنێک کەمپی "دێگەڵە"ی حیزبی دێموکرات، لە نزیک شاری کۆیەی کردە ئامانج.
کەمپی دێگەڵە شوێنی نیشتەجێبوونی بەشێک لە بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتە کە لە ماوەی شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا و تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە هێرشی کراوەتە سەر.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٣٩ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.