لە دوای هێرشی نوێی ئەمریکا بۆ سەر دەیان بنکەی هەستیار و گرنگی سەربازیی ڕێژیمی تاران لە پارێزگا باشوورییەکانی ئێران، سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم کەشتییەکی بازرگانیی دیکە و بنکەیەکی ئەمریکای لە قەتەر کردە ئامانج.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕ، سپای تێرۆریستیی پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لە وڵامی ئەو هێرشە نوێیانەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە کەناراوەکانی باشوور، وێڕای بەئامانجگرتنی کەشتییەکی دیکە لە گەرووی هۆرمۆز، بنکەی ئاسمانیی ئەمریکامان لە ئەلعەدیدی قەتەر کردووەتە ئامانج".
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە قۆناغی دووهەمی هێرشەکاندا بە مووشەکی بالستیک زیانێکی زۆرمان بەو بنکەیە گەیاندووە.
سپای پاسداران هەروەها ڕایگەیاند کە "ناوەندی نۆژەنکردنەوە و ڕاگرتنی فڕۆکەی شەڕکەر و ناوەندی فەرماندەیی بنکەی ئەمریکایی ئەلعەدیدمان لەنێو بردووە.
هەتا ئێستا ئەرتەشی ئەمریکا لەبارەی زەرەر و زیانە ماددی و گیانییەکانی ئەو هێرشەوە زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە.