کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لیندزی گراهام، سناتوری دیار و هاوپەیمانی ترامپ کۆچی دوایی کرد

16:06 - 21 پووشپەڕ 2726

نووسینگەی لیندزی گراهام، سێناتوری کۆماریخوازی ویلایەتی کارۆلینای باشوور، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ناوبراو لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

گراهام کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ئەندامی ئەنجومەنی پیران (سێنا) بوو، وەک یەکێک لە هاوپەیمانە هەرە نزیک و کاریگەرەکانی دۆناڵد ترامپ دەناسرا.

نووسینگەی گراهام لە بەیاننامەیەکدا سەرەتای کۆچی دواییەکەی بۆ "نەخۆشینییەکی کورت و کتوپڕ" لە شەوی شەممەدا گەڕاندەوە و داوای کرد لەم کاتە سەختەدا ڕێز لە تایبەتمەندیی بنەماڵەکەی بگیرێت.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە کاردانەوەیدا بەرامبەر کۆچی دوایی سێناتۆر لیندزی گراهام، وەک "یەکێک لە گەورەترین کەسایەتی و سێناتۆرەکان" وەسفی کرد کە تا ئێستا ناسیویەتی.

ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووت سۆشیاڵ نووسیویەتی: "ئەو هەمیشە خەریکی کارکردن بوو و نیشتمانپەروەرێکی ڕاستەقینەی ئەمریکا بوو."

لیندزی گراهام سەرۆکایەتیی لێژنەی بودجەی سێنای لەئەستۆ بوو و بڕیار بوو لە مانگی نۆڤامبری ئەمساڵدا بۆ پێنجەمین خولی شەش ساڵەی خۆی لە سێنا کاندید بێتەوە.

ئەو یەکێک لە ناسراوترین کۆماریخوازەکان لە بواری سیاسەتی دەرەوە و بەرگریدا بوو.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، هێزە فریاگوزارییەکان شەوی شەممە بەهۆی وەستانی دڵەوە چوونەتە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی کپیتۆڵ هێڵ و تەرمەکەیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.