فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا(سێنتکام) لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە کە گەرووی هۆرمۆز بەڕووی هاتوچۆی یاسایی کەشتییهکاندا کراوەیە و کۆماری ئیسلامی کۆنتڕۆڵی ئەم ڕێگەئاوییە نێودەوڵەتییە ناکات.
سێنتکام ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئازادیی دەریاوانی و بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی، هەڕەشە و ڕاگەیەندراوە بێبنەماکانی ڕێژیمی ئێران لە ئامادەباشیی تەواودان و ڕایگەیاند کە هاتوچۆ بەردەوامە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ڕێژیمی ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووەکە ناکات و هاتوچۆ بەردەوامە.
هاوکات، هەواڵدەریی "بلومبێرگ" لە زاری ناوەندی هاوبەشی زانیاریی دەریاییەوە بڵاوی کردەوە کە ڕێڕەوی باشووری گەرووەکە لە درێژەی کەناراوەکانی عومان هێشتا کراوەیە، بەڵام ئاستی مەترسی بە "دژوار" وەسف کراوە و هۆشداری لەسەر مینی دەریایی دراوە.
ئەم ڕاپۆرتانە لەکاتێکدایە کە سپای تێرۆریستیی پاسداران ئیدیعای داخستنی ئەم گەرووەی کردبوو و ڕێڕەوی کەشتییەکانی بەهۆی هێرشەکانیەوە پەکخستبوو، لەوانە پێکانی کەشتییەکی کانتێنێری بە ئاڵای قێبرس لە کەناراوەکانی عومان کە بووە هۆی ونبوونی دەریاوانێکی هێندی.