کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فایلی پی دی ئێفی کتێبی "ڕێبازی قاسملوو، ڕێبازی حیزبی دێموکرات" خرایە بەر دیدی خوێنەران

10:56 - 22 پووشپەڕ 2726

کتێبی "ڕێبازی قاسملوو، ڕێبازی حیزبی دێموکرات" لە نووسینی سمایل شەرەفی، کادری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە ساڵی ٩٨ و لە ٣٠ ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو ڕێبەری گەلی کورددا چاپ و بڵاو کرایەوە، لە ئێستادا بە دوو زمانی کوردی و فارسی و بە شێوەی پی دی ئێف دووبارە خرایەوە بەر دیدی خوێنەرانی خۆیەوە.

نووسەری کتێبی "ڕێبازی قاسملوو، ڕێبازی حیزبی دێموکرات" لەبارەی بە پی‌دی‌ئێف کردنی ئەو کتێبە ڕایگەیاند: "ئەم کتێبە پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٨ و لە ٣٠ ساڵەی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملوو بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا چاپ و بڵاو کرایەوە و ئەمساڵ هەر لەم یادەدا فایلی pdfـەکەی پێشکەش بە هەموو خوێنەران دەکەم".

کتێبی "ڕێبازی قاسملوو، ڕێبازی حیزبی دێموکرات" لە ٣٠ وتاری پڕ نێوەڕۆک پێک هاتووە.

بۆ داگرتنی فایلی پی‌دی ئێفی ئەم کتێبە لێرە کرتە بکەن.