هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گوشارە ئەمنییەتییەکان، ڕاپۆرتە مافی مرۆییەکان باس لە چڕبوونەوەی سەرکوت و دەرکردن، هەڵپەساردن و بانگکردنی بەکۆمەڵی خوێندکاران لە زانکۆ گەورەکانی وەک شەریف، تاران، عیلم و سەنعەت، ئەمیرکەبیر، بەهەشتی، سوورە و ئەلزەهرا دەکەن.
ئەم شەپۆلە نوێیە کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٤ەوە دەستی پێکردووە و لە جۆزەردان و پووشپەڕی ١٤٠٥دا گەیشتووەتە لووتکە، زیاتر لە ٤٥٠ خوێندکاری گرتووەتەوە.
لە زانکۆی شەریف چەندین خوێندکار بە یەکجاری دەرکراون و دەیانی دیکەش هەڵپەسێردراون؛ تەنانەت چالاکی لە گرووپە تایبەتەکانی تێلێگرام و وێنەی پرۆفایلیش وەک بەڵگەی تاوان بەکارهاتوون.
لە زانکۆی تاران نزیکەی ٢٠٠ خوێندکار بانگی کۆمیتەی ئینزیباتی کراون و لە ئەلزەهرایش ڕێگری لە چوونەژوورەوەی ١٠٠ خوێندکار کراوە و خوێندکارانی بەشەنێوخۆیی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و فەرمی دەرکراون.
هۆکاری سزاکان بۆ تۆمەتی وەک "سازکردنی ئاژاوە" و "سووکایەتی بە ئاڵا"ی ڕێژیم دەگەڕێتەوە.
کانوونی مافی مرۆڤی ئێران ئەم ڕەفتارانەی بە سیاسەتێکی ڕێکخراو دژی ئازادیی ئاکادێمی و مافی خوێندن ناو برد و داوای لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و ڕیپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی ئەم سزایانە.