شیرکەتی "تەوانیر"ی ئێران ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئەمریکا زیانی قورسیان بە تۆڕی کارەبای ئەو وڵاتە گەیاندووە و بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی نزیکەی ٤٢٠٠ مێگاوات لە توانای بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا.
محەممەد ئەڵاھداد، بەڕێوەبەری شیرکەتی تەوانیر، ئاشکرای کرد کە زیاتر لە دوو هەزار خاڵ لە تۆڕی کارەبای ئێران تووشی زیان و پەککەوتن هاتوون.
بە وتەی ناوبراو، ئاستی زیانە بەرکەوتووەکان بە ژێرخان و ئامێرەکانی پیشەسازیی کارەبا، لە سنووری ٦٠ هەزار میلیارد تمەن تێپەڕیوە.
بەڕێوەبەری تەوانیر ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی بەکاربردن و گوشار لەسەر تۆڕی کارەبا لە وەرزی هاویندا کرد و داوای لە خەڵک کرد کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش کارەبا بەکار بهێنن.