کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی: ئێمە کۆماری ئیسلامیمان لە چەکی ناوکی داماڵیوە

09:25 - 11 پووشپەڕ 2726

ئانا کێلی جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی لە وتووێژ لەگەڵ فاکس نیوز ڕایگەیاند: "ئێمە ڕێگەی چەککردنی ناوکیی ئێرانمان هەموار کردووە و توانای مووشەکە بالستیکەکانمان لەنێو بردووە".

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕ، ئانا کێلی ڕایگەیاند توانای سەربازیی ئێران بەتەواوی لەنێو براوە و دانوستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتننامەی کۆتایی درێژەی هەیە و لە هەر ئەگەرێکدا، ئەمریکا ئەمنتر و سەرکەوتووترە".

کێلی باسی لەوەش کرد کە دۆناڵد ترامپ پێداگرە لەسەر ئەوەی کە ئەگەر ئێران هێرش یان هەڵە بکات بە توندترین شێوە وڵامی دەداتەوە.

جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی زیادیشی کرد کە باشترین دەرفەت بوو کە بتوانین توانای سەربازیی ئێران لەنێو بەرین و لە چەکی ناوکی دایماڵین.