کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەشێک لە خانەنشینانی موخابرات لە سنە و کرماشان

16:41 - 22 پووشپەڕ 2726

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی شیرکەتی موخابرات لە شارەکانی سنە و کرماشان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەم کۆبوونەوانە لەپێناو ناڕەزایەتیدەربرین بەرانبەر بە پشتگوێخستنی داواکارییە یاساییەکانی خانەنشینان و جێبەجێنەکردنی مافەکانیان ڕێک خران.

بەشداربووان داوای پێدانی مووچە دواکەوتووەکانیان، جێبەجێکردنی تەواوی سەرجەم ئاییننامە و یاساکانی تایبەت بە خانەنشینان و هەروەها ڕێکخستنەوە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی بیمەی تەواوکەری تەندروستی دەکەن.

خانەنشینانی موخابرات ماوەیەکی زۆرە لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێراندا بەهۆی خراپیی دۆخی بژێوی و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی بەرپرسان هاتوونەتە سەر شەقام، بەڵام تا ئێستا وڵامێکی ڕوون و جیددییان پێ نەدراوەتەوە و کێشەکانیان هەر وەک خۆی ماونەتەوە.