کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی پەیامێکی سەرخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بۆ: ئۆفیسی بەڕێز سیناتۆر لیندسی گراهام / بنەماڵەی بەڕێزیان!
وێڕای سڵاو و ڕێز،
بەبۆنەی کۆچی دوایی سیناتۆر «لیندسی گراهام»-ەوە، بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و ئۆفیسی ناوبراو دەکەین.
ناو و یادی سیناتۆر گراهام بەھۆی پابەندبوونی ھەمیشەیی بە خزمەتی گشتی، دڵسۆزی بۆ ئاسایشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی، ھەروەها پشتیوانیی بەردەوامی لەو کەسانەی لە سەرانسەری جیھاندا بۆ ئازادی، دێموکراسی و کەرامەتی مرۆڤ تێکۆشانیان کردووە، بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
بۆ زۆرێک لە ھێزەکانی کوردستان و ھێزە دێموکراسیخوازەکانی ئێران، سیناتۆر گراهام دەنگێکی ڕێزلێگیراو بوو کە تێگەیشتنێکی قووڵی لە ستەم و سەرکوتکاریی ڕێژیمە دیکتاتۆرەکان ھەبوو و بە بایەخەوە دەیڕوانییە خەباتکارانی ئازادی و دادپەروەری. کەسایەتیی پڕ لە پرەنسیپ و پابەندبوونی بێوچانی بەو بەھایانە، ڕێز و خۆشەویستیی ئازادیخوازانی بۆ ناوبراو مسۆگەر کردبوو.
وێڕای ھاوخەمی و سەرەخۆشیمان لە ئەندامانی بنەماڵە، ھاوکاران، دۆستان و ستافی دڵسۆزی ئۆفیسی سیناتۆر گراهام و ھەموو ئەو کەسانەی شانازیی خزمەتکردنیان لەپێناو ئازادی و مافی مرۆڤدا لەگەڵی ھەبووە، ھیوادارین میراتی خزمەتگوزاری، ئازایەتی و پابەندبوونی بە بەھا باڵاکان بەردەوام بێت و بە زیندوویی بمێنێتەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا،
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
(١٣/٧/٢٠٢٦)