کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەی پێشووی حیزب لە ناوچەی پیرانشار

22:58 - 22 پووشپەڕ 2726

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥، کاک حەسەن قوربانی ناسراو بە حەسەن قازی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٣ هەتاوی لە ئاوایی پەسوێی پیرانشار، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک حەسەن ساڵی ١٣٥٧ بووەته پێشمەرگه و هەتا ساڵی ٦١ له ڕیزی پێشمەرگەکانی کوردستان و له هێزی قەندیلدا خزمەتی کردووە.

دواتر له سەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆی وڵات و وەکوو ئەندامی نهێنیی ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە و لە ساڵی ٦٥ی هەتاویدا بەهۆی سیخوڕێکی ڕێژیمەوە ئاشکرا دەبێت و دیسانەوە بووەتەوە پێشمەرگە و هەتا ساڵی ١٣٧٠ خەمخۆرانە ئەرکی حیزبی و پێشمەرگایەتیی خۆی ڕاپەڕاندووە.

ناوبراو دیسانەوە لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆی ڕۆژهەڵات و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەک ئەندامێکی بەوەج و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات مایەوە.

تەرمی کاک حەسەن لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی پەسوێ و پیرانشار بە خاکی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.