لە درێژەی مەحکوومکردنی شەڕفرۆشییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەلایەن وڵاتانی ناوچە و جیهانەوە، جۆزێف عەون سەرۆککۆماری لوبنان بەنیسبەت هێرشی ڕێژیمی تاران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو دژکردوەی توندی نیشان دا و ئەو هێرشانەی بە دوژمنکارانە لەقەڵەم دا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، جۆزێف عەون سەرۆککۆماری لوبنان هێرشەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی کەنداوی بە هەوڵی شەڕەنگێزی و دژمنکارانە زانی و ڕایگەیاند: "ئەو هێرشانە سەروەریی میللیی ئەو وڵاتانەی پێشێل کردووە".
عەون هەروەها ڕایگەیاند: "کۆماری ئیسلامی بە شێوەی بەرنامەداڕێژراو لە هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەیە".
ناوبراو پێداگریی لەسەر ئەوە کردەوە کە "هەرجۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی کەنداو، دەستدرێژی بۆ سەر سیاسەتی ڕێکاریی لوبنان و جیهانی عەرەبە".
پێشتریش جۆزێف عەون لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "CNN"، بە توندی هێرشی کردە سەر سیاسەتەکانی تاران و تۆمەتباری کردن بەوەی کە خاکی لوبنان وەک کارتێک بۆ چەنەلێدان لە دانوستانەکانیاندا لەگەڵ ئەمریکا بەکار دەهێنن.