کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردوامیی هەوڵەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل دژی حەماس

10:09 - 11 پووشپەڕ 2726

ئەرتەشی ئیسرائیل و دەزگای ئەمنییەتی نێوخۆیی ئەو وڵاتە "شاباک" لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە لە هێرشێکدا بۆ سەر باشووری غەززە، فەرماندەیەکی باڵای گرووپی چەکداری حەماس کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی پووشپەڕ، ئەرتەشی ئیسرائیل و شاباک لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، کوژرانی عادڵ جەهاد محەممەد عەسفوور، فەرماندەیەکی سەربازیی حەماسی لە باشووری غەززە بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ئەو بەیاننامەیە، عادڵ جەهاد لە ماوەی شەڕدا، بەرپرسایەتیی تەکتیرهاوێژیی باڵی سەربازیی حەماس و دانانی کەرەستەی تەقەمەنی لە دژی هێزەکانی ئیسرائیلی لە ئەستۆ بووە.

زانیارییەکانی ئەو بەیاننامەیە باس لەوە دەکەن کە ئەو فەرماندەیەی حەماس لەم دواییانەدا گەڵاڵەی هێرشکردنەوە سەر ئیسرائیلی داڕشتووە و هەموو هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنەوەی توانای سەربازییەکانی ئەو گرووپە خستووە گەڕ.

ئەرتەشی ئیسرائیل دڵنیایی بە هاووڵاتییانی ئیسرائیلی دا کە هێزەکانیان لەو ناوچەیەدا دەمێننەوە و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکن.