ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥، ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب خۆپیشاندانێکیان بەبۆنەی ٣٧ـەمین ساڵی تێرۆری ڕێبەری لێوەشاوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "دوکتۆر قاسملوو" و هاوڕێ "عەبدوڵڵا قادری ئازەر" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەبرد.
خۆپیشاندانەکە بە وتنەوەی دروشم بە زمانەکانی کوردی، فارسی و سویدی لەمەڕ تێرۆریستبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی پێکرد و پاشان پەیامی دەستەی کارگێڕی بەو بۆنەوە لەلایەن "نیشتمان عەزیزی"، ئەندامی کومیتەی گشتیی سویدەوە خوێندرایەوە.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبەوە لە سوید بە هاوکاریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران_ کومیتەی سوید ڕێکخرابوو و لەبەر دەرکی ڕۆژنامەی سەر لەبەیانانی "سوێنسکا داگبلادێت" لە ناوەندی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
دوای وتنەوەی هێندێک دروشم، بە خوێندنەوەی سروودی ئەی شەهیدان لەلایەن بەشدارانەوە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هات.