کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واڵتز بەرگریی لە گەمارۆ دەریاییەکەی ترامپ کرد و هۆشداریی بە تاران دا

10:40 - 23 پووشپەڕ 2726

مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتوندی بەرگریی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا کرد.

واڵتز لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "فاکس نیوز دیجیتاڵ" ڕایگەیاند کە تاران بە هێرشکردنە سەر کەشتیگەلی نێودەوڵەتی و چاندنی مین، ڕێککەوتنی پێشووی پێشێل کردووە و دەیەوێت ئابووریی جیهان بە بارمتە بگرێت.

واڵتز وتی کە ئێران هێرش دەکاتە سەر کەشتییەکان، لە کاتێکدا کە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک لە نێوانماندا هەبوو، بەڵام ڕێژیمی ئێران پێبەندی نەبوو.

واڵتز ئاماژەی بەوە کرد کە ترامپ دەرفەتی پێویستی بۆ شینگێڕانی عەلی خامنەیی بە ئێران دابوو، بەڵام وڵامی تاران هێرشکردنە سەر کەشتییە بیانییەکان بوو، کە لەلایەن ١٤٣ وڵات لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە مەحکووم کراوە.

واڵتز جەختی کردەوە کە هێزی سەربازی هاوشانی کەمپەینی گوشاری ئابووری بە ناوی "تووڕەیی ئابووری، بەشێکە لە چارەسەرەکە.

ناوبراو وتی، لە کاتێکدا دانوستانە تەکنیکییەکان لەسەر پیتاندنی ئۆرانیۆم بەردەوامن، واشنگتۆن و وەزارەتی خەزێنەداری بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن تاران بگاتە چەکی ئەتۆمی.