وڵاتانی کەنداو، بەهۆی نەمانی ئارامگرییان لە بەرانبەر هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی تاران، تێبینییەکانی پێشوویان وەلا ناوە و بە شێوەیەکی کارا بەشداریی کەمپەینی سەربازیی ئەمریکا دژی ئێران دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی "ئیسرائیل هیۆم" لە زاری دوو دیپلۆماتیکی کەنداوەوە، وڵاتانی ناوچەکە بە ناردنی پەیامێکی یەکگرتوو بۆ واشنگتۆن پشتگیریی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان دەربڕیوە و لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، هەرچەندە بە شێوەیەکی سنووردار بووە، بەڵام وەک بەشداربوویەکی چالاک چوونەتە نێو ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکان دژی کۆماری ئیسلامی.
ئەم گۆڕانکارییە لە سیاسەتدا تا ڕادەیەک دوای هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی ڕێژیمی تاران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو دێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، قەتەریش دوای کرانە ئامانجی خاکەکەی، ناڕەزایەتییەکانی گۆڕیوە و هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران ڕاگرتووە.
لە ڕاپۆرتی ئیسرائیل هیۆمدا هاتووە کە لەم قۆناغەدا، ئیسرائیل تەنیا لە پشت پەردەوە و لە ڕووی لۆجستیکی و هەواڵگرییەوە بەشدارە.