جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران تەنیا پەیوەندی بە خودی ئێرانییەکانەوە هەیە".
ڤانس ڕەتی کردەوە بەڵێن بدات کە واشنگتۆن پێش کۆتاییهاتنی مۆڵەتی یادداشتی لێکتێگەیشتنی ٦٠ ڕۆژەییەکە، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەربڵاو دژ بە تاران دەست پێ ناکاتەوە؛ وتیشی ئەمە تەواو پەیوەندیی بەوە هەیە تاران لە داهاتوودا چی دەکات.
ڤانس لە بنکەی ئاسمانیی دەریایی "ئۆشنا" ئاماژەی بەوە کرد، دۆناڵد ترامپ تەنیا کاتێک فەرمانی گەڕانەوەی ئەرتەش بۆ شەڕ دەدات کە ناچار بێت و ئامانجێکی ڕوون هەبێت.
ناوبراو جەختی کردەوە: "ئەگەر ئێران هەوڵی بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات یان هێرش بکاتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان، هاوکێشەکانی ئێمە دەگۆڕێن. بەڵام لە ئێستادا، سەرۆککۆمار داوای لێکردووین بە مەبەستێکی باشەوە دانوستان بکەین."
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند پیت هێگسێت، وەزیری شەڕ و دەن کەین، بەرپرسی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا، لەگەڵ ترامپ خەریکی تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی هێرشی هەمەلایەنەن بۆ سەر ئێران.