ئاژانسی ئەمنییەتی فڕۆکەوانیی یەکیەتیی ئورووپا ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، هۆشدارییەکانی بۆ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست توندتر کردەوە.
ئەم ئاژانسە داوای لە کۆمپانیاکان کردووە بەهۆی هەڵگیرسانەوەی شەڕی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، خۆیان لە چوونە ناو هەرێمی ئاسمانیی وڵاتانی بەحرەین، کوەیت، قەتەر، ئێمارات و ئاسمانی دەریای عومان تا ٧ی گەلاوێژ بەدوور بگرن.
ئەم دۆخە نائارامە دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە ڕێژیمی تاران ڕۆژی شەممە ٢٠ی پووشپەڕ ڕایگەیاند گەرووی هۆرمۆز دادەخات، ئەمەش وایکرد دۆناڵد ترامپ فەرمانی گەمارۆی دەریایی ئێران بدات.
دوابەدوای ئەوە، ئێران بە مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە ئۆردۆن و واشنگتۆنیش بۆ سێیەم شەو هێرشی بەرفراوانی ئەنجام دا.
ئاژانسی ئورووپایی هۆشداری داوە کە بوونی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، مەترسیی بەرکەوتنی مووشەک و دڕۆنەکانی ئێران بۆ سەر ئەم وڵاتانە و ئەگەری پێكانی هەڵەی فڕۆکە مەدەنییەکان لەلایەن سیستەمەکانی بەرگرییەوە زیاد دەکات.
هاوكات، قەدەغەی سەفەر لە ئاسمانی ئێران، عێراق و لوبنان تا ٩ی خەرمانان درێژ کرایەوە.