کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەوڵاوا؛ کوژرانی کۆڵبەڕێکی خەڵکی سەردەشت

09:50 - 24 پووشپەڕ 2726

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی هەنگاو، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی «زانیار»، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی ئاوایی "دەرەکێ"ی سەر بە شاری سەوڵاوا (هەورامان)، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥، هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی جێگیر لە سنووری سەوڵاوا تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی زانیار دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.