دەوڵەتی بریتانیا ڕۆژی سێشەممە کارداری کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە لەندەن لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بەوەی کە بە ڕۆڵی هێزی قودسی سپای پاسداران لە ئاراستەکردن و سەرپەرستیکردنی هێرشە نیابەتییەکان لە ئورووپادا ناوی بردووە، بانگ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند کە گرووپی "بزووتنەوەی ئیسلامی ئەسحابی یەمین" بە ڕێنوێنی هێزی قودس، لە نێوان مانگەکانی مارس تا مەی لە چەندین هێرشدا لە ئورووپا ڕۆڵی هەبووە و ئەو ناوەندانەی کردووەتە ئامانج کە پەیوەندییان بە کۆمەڵگەی جووەکان، ئیسرائیل و میدیا فارسی زمانەکانی دەرەوەی وڵاتەوە هەیە.
لەندەن ئەم هەنگاوانەی بە تەواوی بە قەبووڵنەکراو وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ئێران سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەکان، لەسەر چالاکییە دوژمنکارییەکانی بەردەوام بووە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی پێشتر هەر جۆرە بەکارهێنانێکی هێزە نیابەتییەکانیان ڕەت کردووەتەوە.
ئەم بانگکردنە یەک ڕۆژ دوای ئەوە هتە ئاراوە کە دەوڵەتی بریتانیا ڕایگەیاند کە سپای پاسداران وەک هەڕەشەیەکی ئەمنییەتی دەخاتە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکانەوە.