بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "واڵستریت ژۆرناڵ"، دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، دوای وەرگرتنی ڕاپۆرت و کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ ڕاوێژکارە باڵاکانی، زیاتر لە پێشوو خوازیارە کارامەیی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دژی ئێران فراوانتر بکات.
ئەو بژاردانەی کە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان بریتین لە: "زیادکردنی هێرشە ئاسمانییەکان، ناردنی هێزی وشکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەند دوورگەیەک لە نزیک گەرووی هۆرمۆز و هەروەها بۆردومانکردنی دامەزراوەیەکی ژێرزەوینیی پتەو کە گومان دەکرێت بۆ چالاکیی ئەتۆمیی نهێنی بەکار بهێندرێت."
واڵستریت ژۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە کە ترامپ لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی بۆ تاوتێکردنی ئەگەری دەسبەسەرداگرتنی دوورگەی "خارک" و چەند ناوچەیەکی تر لە درێژەی گەرووی هۆرمۆزدا لە ڕێگەی هێزەکانی ئەمریکاوە ئەنجام داوە.
هاوکات پرسی بۆردومانکردنی تونێلە قووڵەکانی "کوە کلنگ" کە بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە بەستراوەتەوە و پێشتر هێرشی نەکرابووە سەر، تاوتوێ کراوە.
جگە لەمانە، فراوانکردنی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئامانجی زیاتر لە نێوخۆی ئێران، لەوانەش دامەزراوەکانی وزە و نەوت، هێشتا وەک یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی سەر مێزی کۆشکی سپی ماوەتەوە.