ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥، کاک حەسەن محەممەدی ناسراو بە حەسەن عەمباڵ، خەڵکی ئاوایی قامیشە سەر بە ناوچەی مەیدانچۆغەی ڕەبەت و باوکی شەهید جەماڵ محەممەدی، بەهۆی پیری و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
شەهید جەماڵ محەممەدی ناسراو بە جەماڵ قامیشەیی کوڕی کاک حەسەن، ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٣٧٠ی هەتاوی، لە دەرگیرییەکی دەستەویەخەدا لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاوایی جبەڕەند سەر بە ناوچەی کاڵەشینی ڕەبەت، وێڕای دوو پێشمەرگەی دیکە بە ناوەکانی ئەبووبەکر شەریفیان و مستەفا فاتحی تیکەڵ بە کاروانی شەهیدانی گەل و نیشتمان بوون.
کاک حەسەن کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی مەیدانچۆغە بووە و هەموو ئاواتی ئازادیی گەل و نیشتمانەکەی بوو.
ناوبراو هەموو کات شانازیی بە کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرت و هەتا ئەو کاتەی لە ژیاندا بوو، وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات مایەوە.
تەرمی کاک حەسەن لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ئەو ناوچەیەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.