کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم شارەکانی کوردستانیان مێلیتاریزە کردووە

13:11 - 25 پووشپەڕ 2726

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە سەرەتای ئەم حەفتەوە هێزێکی زۆری ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان بەتایبەت شنۆ و پیرانشار و لە ناوچە سنوورییەکاندا جێگیر کراون.

بەپێی هەواڵێک کە بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، لە سەرەتای ئەم حەفتەوە هەتا ئێستا و بەتایبەت ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، جووڵەیەکی بەرچاو و چڕی هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت لە  شنۆ و پیرانشار بیندراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەو هێزەی ڕێژیم کەرەستەی سەربازیی قورسیان لەو ناوچانەدا جێگیر کردووە.

هەروەها سپای پاسداران هەڕەشەیان لە مەڕدارەکانی ئەو ناوچەیە کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە دەبێت شوێنی خۆتان بەجێ بهێڵن.

هاوکات سەرچاوەیەکی دیکە ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕێژیم لە بۆکان لە ترسی هێرشی دووبارەی ئیسرائیل و ئەمریکا، شەوانە لەسەر شەقامەکان و یان دەوروبەری شاردا دەمێننەوە و ناوێرن بچنەوە بنکەکانیان.