لە درێژەی پێشێلکردنی بەرچاوی مافی مرۆڤ و دەرکردنی سزای بەندکران بەسەر هاونیشتمانیان لە کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمەوە بە بەندکران مەحکووم کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا"، لە ڕۆژانی ڕابردوودا "مەسعوود چەمەنی"، لاوی ٣٥ ساڵە و خەڵکی ئاوایی "برایمئابادی"ی سەر بە بۆکان لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو شارە بە تۆمەتی وەک "پرۆپاگەندە دژ بە ڕێژیم" و "ئەندامەتی لە ڕێکخراو و کۆمەڵە نەیارەکانی وڵات" بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی داسەپاو مەحکووم کرا.
ئەو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بەبێ بەڵگەی یاسایی و لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا، پاشان دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگاییکردنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
مەسعوود چەمەنی لە ماوەی دەسبەسەرکردنیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندییکردن بە بنەماڵەکەیەوە بێبەش کرابوو.