کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا لە هێرشەکانی دژ بە ڕێژیمی تاران بەردەوامە

10:12 - 26 پووشپەڕ 2726

سێنتکام لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لە شەشەمین شەوی هێرشەکانی و بەئامانجگرتنی بنکە سەربازی، دامەزراوە جۆراجۆرەکان، ڕێگاوبانی ستراتێژی و ژێرخانە لۆجیستیکییەکانی ڕێژیم لە سەرانسەری ئێران کرد و بەپێی زانیارییەکان ڕێژیم زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر ڕێژیمی تاران بریتیین لە:

ــ بنکەکانی ڕێژیم لە ئەهواز

ــ چەند بنکە لە کەرەج

ــ چەندین بنکە لە پارێزگای هۆرمۆزگان

ــ چەند ناوچە لە سیستان و بەلووچستان

ــ گەورەپردێک لە پارێزگای بەندەرعەباس

ــ فڕۆکەخانەی چابەهاری سیستان و بەلووچستان

ــ چەند بنکە لە کەهوورستانی بەندەرعەباس

ــ چەند بنکە لە شیراز

ــ چەند بنکەی دیکە لە قێشم

هەروەها دوانیوەڕی ڕۆژی ڕابردوو ئەرتەشی ئەمریکا دەیان بنکەی دیکەی ڕێژیمی لە پارێزگاکانی سێمنان، تاران، لوڕستان، هەمەدان و مەرکەزی کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێدپرێس، دامەزراوەی بەرنامەی مووشەکی بالستیک و بەرنامەی فەزایی سپای پاسداران لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم هێرشە نوێیانەی ئەمریکا بوون.