کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەوتهەڵگرێکی تر لە نزیک گەرووی هۆرمۆز کرایە ئامانج

10:43 - 26 پووشپەڕ 2726

سازمانی ئۆپەراسیۆنی بازرگانییە دەریاییەکانی بریتانیا ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگرێک لە دووریی ١٩ مایلی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی بەندەری "خەسەب"ی عومان، لە نزیک گەرووی هۆرمۆز، بە مووشەک یا دڕۆنێکی نەناسراو پێکراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەم بەرکەوتنە زیانێکی کەمی گەیاندووەتە لای چەپی بەدەنەی کەشتییەکە، بەڵام سەرجەم خەدەمە و کارمەندەکانی سەلامەتن و هیچ جۆرە پیسبوونێکی ژینگەیی لە ناوچەکەدا ڕووی نەداوە.

نەوتهەڵگرەکە دوای بەرکەوتنی زیانەکە، لەسەر ڕێڕەوی گەشتەکەی خۆی بەردەوام بووە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە گرژی و ئاڵۆزییە ئەمنییەتییەکان لە ناوچەکە و بەتایبەت لە دەوروبەری گەرووی هۆرمۆز لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە و لە ماوەی ڕابردوودا چەندین نەوتهەڵگر و کەشتیی بازرگانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج.