زانیارییەکان باس لەوە دەکەن فەرماندەی بنکە سەربازییەکانی ڕێژیم ترسی لەڕادەبەدەریان لێ نیشتووە و زۆربەیان شوێنی ئەرکی و چالاکیی خۆیان بەجێ هێشتووە.
هەواڵدەرییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای هێرشە چڕەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی ڕێژیم لە سەرانسەر ئێران، زۆربەی فەرماندەی سپای پاسداران و ئەرتەشی ڕێژیم، پایەگا و پادگانەکانیان بەجێ هشتوووە و تەنیا سەربازەکان لەو شوێنانەدا ماونەتەوە.
بەشێک لە سەربازانی پادگانەکان ڕایانگەیاندووە کە لە دۆخی شەڕدا فەرماندەکان حزووری ڕاستەوخۆیان نییە و ئێمە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دێنن.
هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە فەرماندەکانی ڕێژیم لە شوێنێکی دیکە و جیاواز لە سەربازەکان دەمێننەوە و بێ هیوایی و بێ متمانەیی هەموو پێکهاتەی سەربازیی ڕێژیمی گرتووەتەوە.
شایانی باسە لە ماوەی شەڕی ١٢ و ٤٠ ڕۆژەشدا، فەرماندە سەربازییەکانی ڕێژیم لە شوێنی ئەرکی خۆیاندا نەمابوون و سەربازەکانیان لە شوێنە مەترسیدارەکاندا بە تەنیا هێشتبوو.
پێشتریش دەیان سەرچاوەی ئاگادار لە دۆخی پێکهاتەی سەربازیی ڕێژیم باسیان لە بێ متمانەیی، بێ هیوایی، ترس و دڵەڕاوكێی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەتایبەت فەرماندەکانی ڕێژیم کردووە و ئەوەش دەرخەری داڕمانی تەواویەتی پێکهاتەی سەربازیی ڕێژیمە.