کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی شیوعیی کوردستان‌دا

09:00 - 10 پووشپەڕ 2726

هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی سی‌وسێهەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی شیوعیی کوردستان‌دا بەشدار بوون و چەپکەگوڵ  و پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتیان پێشکێش بە ڕێبەریی حیزبی شیوعیی کوردستان کرد.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥ هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی عومەر باڵەکی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداریی لە سی‌وسێهەمین ساڵی ڕاگەیاندنی حیزبی شیوعیی کوردستان کرد کە لە هۆڵی مێدیا لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

شاندی حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی و چەپکەگوڵی ڕێزگرتن لە دەیان ساڵ خەباتی سیاسی و نەتەوەیی و تێکۆشان لەپێناو دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی حیزبی شیوعیی کوردستانی پێشکێش بە سەرکردایەتیی ئەم حیزبە تێکۆشەرە کرد. شاندی حیزب لە پەراوێزی ئەم کۆڕیادەدا لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی و حیزبیی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبوو.