ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٥، بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی هێرشی دڕۆنیی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات .
لەم هێرشە نوێیەدا کۆماری ئیسلامی بە دڕۆنێک بەرزاییەکانی بالیسان لە باشووری کوردستانی کردە ئامانج.
هەر لەم پێوەندییەدا شەوی ڕابردووش، کۆماری ئیسلامی بە دڕۆنێک کەمپی "دێگەڵە"ی حیزبی دێموکرات، لە نزیک شاری کۆیەی کردە ئامانج.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٤٠ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.