کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا سزای ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا

15:10 - 11 پووشپەڕ 2726

دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی سەپاندنی سزای ئەمنییەتی بەسەر دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، سزای بەندکرانی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دەرگەز لە پارێزگای خۆراساندا سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، "ئەبولفەزڵ ئازادی قارەمانلوو"، لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە قووچان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی حوکمەکە، ٤ ساڵ لە سزاکەی هەڵپەسێردراوە و ١ ساڵی دەبێ جێبەجێ بکرێت.

ئەبولفەزڵ ئازادی قارەمانلوو لە کاتی شەپۆلی دەسبەسەرکردنە بەرفراوانەکاندا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

ناوبراو دوای تێپەڕاندنی نزیکەی دوو مانگ لە دەسبەسەرکردن و لێپرسینەوە، لە ڕەشەمەی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرابوو و لە ئێستادا بە دانانی بارمتە لە دەرەوەی زیندانە.