سووریە بۆ دووەم جار لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، بڕێکی زۆر لەو چەک و تەقەمەنییانەی دۆزییەوە و دەستی بەسەردا گرت کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕێگەی عێراقەوە بۆ حیزبوڵڵا نێردرابوون.
ئەو وێنانەی ڕۆژی یەکشەممە لە میدیاکانی سووریەدا بڵاو کراونەتەوە، نیشاندەری دۆزینەوەی باری چەک و تەقەمەنی لە نێوان باری خەیاری بارهەڵگرەکاندان.
وەزارەتی نێوخۆی سووریە ڕایگەیاند ئەو چەکە پێشکەوتووانەی لەسەر سنووری عێراق دەستیان بەسەردا گیراوە، مووشەکی دوورمەودا، مووشەکی دژەتانک و دڕۆن لەخۆ دەگرن و بڕیار وابوو ئەم بارانە بگەنە دەستی "گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵا."
سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی سووریە ڕایگەیاندووە کە تەواوی زانیارییەکانی پەیوەست بە قاچاخچێتیی چەک دەدرێنە دەوڵەتی عێراق، تاکوو لێکۆڵینەوە لەسەر تۆڕی ناردنی چەک لە ڕێگەی خاکی سووریەوە بۆ حیزبوڵڵا ئەنجام بدرێت.
سووریە ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردووش دەستی بەسەر بارێکی چەک و تەقەمەنیدا گرتبوو کە بۆ حیزبوڵڵا نێردرابوو.