کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی تاران جێبەجێکردنی تەواوی بەڵێنییەکانی خۆی لە لێکتێگەشتننامەی ئیسلام ئاباد ڕاگرت

14:53 - 28 پووشپەڕ 2726

سەرەڕای شکاندنی ئاگربەست یەکەمجار لەلایەن ڕێژیمی تاران لەڕێگەی بەئامانجگرتنی کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هۆرمۆز، کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕێژیم ئەمریکای بە بەڵێنشکێن ناو برد و ڕایگەیاند: "جێبەجێکردنی تەواوی خاڵەکانی لێکتێگەیتشننامەی ئیسلام ئابادمان ڕاگرتووە".

ڕۆژی شەممە ٢٧ی پووشپەڕ، کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوە و ئەندامی تیمی دانوستانکاری ڕێژیم لە لێدوانێکی هەڕەشەئامێزدا وتی: "لە دۆخی هەنووکەییدا، ئەرکی یەکەممان بەرگریی لێبڕاوانە و توندە لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەمریکا نەک دانوستان و جێبەجێکردنی خاڵەکانی لێکتێگەیتشتننامەکە".

لێکتێگەیتشتننامەی ئیسلام ئاباد ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان بە نێوبژیوانیی پاکستان لەنێوان ئەمریکا و ڕێژیمدا لەبارەی ئاشتیی هەمیشەیی نێوان دوو وڵات و چەند خاڵی دیکە واژۆ کرا.

سپای تێرۆریستیی پاسداران بە مەبەستی دەسپێشخەریی شکاندنی ئاگربەست و درێژەدان بە شەڕەنگێزییەکانی خۆی، ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ نەوتکێشێکی لە گەرووی هۆرمۆز کردە ئامانج و بەو شێوەیە بەستێنی شەڕێکی گەورەی خۆش کرد کە هەتا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بەردەوامە.