کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنتکام کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکایی بە هۆی هێرشەکانی ڕێژیمی تاران بۆ سەر ئۆردۆنی پشتڕاست کردەوە

16:07 - 28 پووشپەڕ 2726

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، سێنتکام لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر ئۆردۆن دوو سەرباز کوژراون و سەربازێکی دیکەش بێسەروشوێنە.

سێنتکام لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: "ڕۆژی هەینی ٢٦ی پووشپەڕ دوو کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئۆردۆن لە کاتی بەرگریکردن و بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەک و دڕۆنیی ئێران، کوژران و کەسێکی دیکەش بێسەروشوێنە".

پیت هێگست وەزیری شەڕی ئەمریکا، لە دژکردەوە بە بەیاننامەی سێنتکام ڕایگەیاند: "خودا پشتیوانتان بێت، فیداکاریی ئەو سەربازانە ئیرادەمان بۆ سەرکەوتن بەهێزتر دەکات".  

شایانی باسە لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەوە هەتا ئێستا، ئەمە یەکەمین زیانی گیانیی ئەرتەشی ئەمریکا لە شەڕ دژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە.

هەروەها بە گشتی لە سەرەتای شەڕی ٤٠ ڕۆژەوە هەتا ئێستا نزیک بە ١٦ سەربازی ئەمریکایی کوژراون و  بە ٤٠٠ سەربازی دیکەش بریندار بوون.