کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ورمێ

02:03 - 29 پووشپەڕ 2726

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی پووشپەری ١٤٠٥، حاجی قەندۆ حەقیقی ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی ئاوایی تۆپزاوای مەرگەوەڕی ورمێ، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوای کرد.

حاجی قەندۆ دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، وەکوو نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز، بە خۆی و بنەماڵەیەوە، بەردەوام لە خزمەت هێزی پێشمەرگە و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتدا بوون و ماڵەکەی بەردەوام شوێنی حەوانەوەی هێز و تیمەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.

ناوبراو کەسێکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ئاوایی تۆپزاوا و ناوچەی مەرگەوەڕ بووە.

تەرمی "حاجی قەندۆ" لەناو ئاپۆرای نیشتمانپەروەرانی ناوچەی مەرگەوەڕ و ئاوایی تۆپزاوا بە خاکی پیرۆزی نیشتیمان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.