فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) کۆتاییهاتنی خولێکی دیکەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران لە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕدا ڕاگەیاند.
لە دەیەمین شەوی بەردەوامیی هێرشەکاندا، بنکەکانی فەرماندەیی، توانای دەریایی، شوێنی هەڵدانی مووشەک و دڕۆن و بەرگریی ئاسمانیی ڕێژیمی ئێران کرانە ئامانج.
سێنتکام ڕایگەیاند کە ئامانجی لەو هێرشانە، لاوازکردنی توانای کۆماری ئیسلامی بۆ پەلاماردانی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هۆرمۆزە.
سێنتکام ئاماژەی بەوەش کرد لە لە سەرەتاکانی مانی مەی زایینییەوە ئاسانکارییان بۆ پەڕینەوەی ۹۰۰ کەشتی و ٤٥۰ میلیۆن بەرمیل نەوت کردووە.
هاوکات، میدیاکانی ڕێژیمی ئێران ڕوودانی تەقینەوەیان لە چەندین ناوچەی جیاواز پشتڕاست کردەوە.
هەواڵدەریی فارس سەر بە سپای تێرۆریستیی پاسداران باسی لە بیسترانی تەقینەوە لە سیریک، بەندەرعەباس، قشم، بەندەر لێنگە، چابەهار، کۆنارەک و بەرزاییەکانی شیراز کرد.
هەروەها هەواڵدەریی حکوومەتی مێهر ئاماژەی بە چالاکبوونی بەرگریی ئاسمانی لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی بووشێهر کرد.
سێنتکام جەختی کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشیدان تا ڕێژیمی ئێران بەرانبەر بە کردەوە دەستدرێژکارانە و بێ پاساوەکانی دژ بە دەریاوانانیی مەدەنی کە خوازیاری پەڕینەوەی ئازادانە و بێ ئاستەنگ لەم گەرووەن، بەرپرسیار بکەنەوە.