کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنتاگۆن برینداربوونی ١٠٠ سەربازی ئەمریکای لە هێرشەکانی ئێراندا ڕاگەیاند

10:07 - 30 پووشپەڕ 2726

شان پارنێل، وتەبێژی پێنتاگۆن لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە ڕایگەیاند کە لە ١٦ی پووشپەڕەوە تا ئیستا نزیکەی ١٠٠ سەربازی ئەمریکا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بریندار بوونە.

بەپێی وتەی پارنێل، ٩٦٪ی ئەو سەربازانە کە زۆربەیان تووشی زەبربەركەوتنی سووکی مێشک بوون، چاک بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.

پێنتاگۆن هەروەها ڕاپۆرتی هەندێک لە هەواڵدەرییەکان سەبارەت بە شاردنەوەی ئاماری بریندارەکانی بە بێ‌بنەما وەسف کرد.

شایانی باسە کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە لە سەرەتای شەڕی ٤٠ ڕۆژەوە هەتا ئەم دواییە، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بە گشتی زیاتر لە ١٧ سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و زیاتر لە ٤٠٠ سەربازی دیکەش بریندار بوونە.