هێزە چەکدارەکانی ئۆردۆن ڕایانگەیاند کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە، نیوەڕۆی سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، سێ مووشەکی هاوێژراویان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە شناسایی کردووە و تێکیان شکاندوون.
ئەرتەشی ئۆردۆن پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە لە ڕەوتی هێرشەکانی شەوی دووشەممە و بەیانیی سێشەممەی ڕێژیمی ئێران، پێنج دڕۆنیان تێکشکاندبوو.
بەرپرسانی ئۆردۆنی جەختیان کردەوە کە ئەم هێرشانە هیچ زیانێکی گیانی یان داراییان لێ نەکەوتووەتەوە و ئەرتەش هێشتا لە ئامادەباشیدایە.
هاوکات، وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو وڵاتە لێدراوە و داوای لە هاووڵاتییان کرد بەرەو شوێنە ئەمنەکان بڕۆن.
فەرماندەیی بەرگریی بەحرەینیش ڕێگریکردن و تێکشکاندنی چەند مووشەکێکی هاوێژراوی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕاگەیاند.
بەحرەین میوانداریی ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا دەکات و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بووەتە ئامانجی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران.