دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، لە دیدارێکیدا لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان، هۆشداریی دا کە واشنگتۆن بەمزووانە هێرشێکی توند دەکاتە سەر ناوچەی "پیکاکس" لە نزیک نەتەنز؛ ئەو شوێنەی بڕوا وایە کۆمەڵێک تۆنێلی قووڵی تێدا دروست کراوە و سانتریفیووژی پێشکەوتووی بۆ گوێزراوەتەوە.
ترامپ ئاماژەی بەوە کرد کە توانای سەربازیی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز بووە و ڕایگەیاند تاران لەڕووی بێهیواییەوە بەدوای دانوستاندا دەگەڕێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.
سەرۆککۆماری ئەمریکا بە جەختکردنەوە لەسەر گەمارۆدانی دەریایی ئێران وتی: "ئێران دەبێت بێتە سەر مێزی گفتوگۆ، دەنا ڕووبەڕووی وەزارەتی شەڕ دەبێتەوە؛ ئەم گەمارۆیە وەک دیوارێکی پۆڵایین وایە."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترامپ وڵامی هەڕەشەکانی حوسییەکانی یەمەنی سەبارەت بە گەمارۆدانی بەندەرەکانی عەرەبستان دایەوەو ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم کارە بکەن وڵامی توندیان دەدرێتەوە.
ترامپ هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان، لەوانەش حیزبوڵڵای لوبنان ئەگەر سەرۆککۆماری لوبنان داوا بکات، دەربڕی.