کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنتاگۆن کوژرانی چوارەمین سەربازی بەهۆی هێرشەکانی ڕێژیمەوە پشتڕاست کردەوە

09:53 - 31 پووشپەڕ 2726

ڕۆژی هەینی ٢٦ی پووشپەڕ ڕێژیمی ئێران هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانیی ئەمریکا لە موەفەقولسولتای ئۆردۆن و دواتر سێنتکام ڕایگەیاند دوو سەربازیان کوژراون و یەکێکی دیکەش بێ سەروشوێنە، ئەمڕۆ وەزارەتی شەڕی ئەمریکا ڕایگەیاند لە ئەو سەربازە بێ سەروشوێنە کوژراوە.

پێنتاگۆن لە بەیننامەیەکەدا ڕایگەیاند: "گروهان ئانجێلک ئێس، ٢٨ ساڵە و خەڵکی ئوزوون پارکی نیۆیۆرک، لە ڕەوتی هێرشی دوژمن بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی لە موەفەقولسولتای لە ڕێکەوتی ١٧ی ژوییە گیانی خۆی لەدەست داوە".

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سێنتکام کوژرانی سەربازێکی دیکەی لە هەرێمی کوردستان بە ناوی مایکڵ ئیمانوێل سوینتنە، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری فایێتڤیل لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور ڕاگەیاند.

بەو پێیە ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە ١١ شەوی شەڕ لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا، گەیشتە ٤ سەرباز.

بە گشتی لە سەرەتای شەڕی ٤٠ ڕۆژەوە هەتا ئێستا، ١٨ سەربازی ئەمریکایی بەهۆی هێرشەکانی ڕێژیمی تارانەوە کوژراون و زیاتر لە ٤٠٠ سەربازی دیکەش بریندار بوون.