کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنتکام: لە سەرەتای گەمارۆدانی دەریایی ئێرانەوە ڕێڕەوی ٨ کەشتی گۆڕدراوە

10:59 - 31 پووشپەڕ 2726

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە هێزەکانی لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەمارۆدانی دەریایی ئێران، ڕێڕەوی ٨ کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سێنتکام لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، هێزەکانی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتیی گەمارۆکە، کەشتییەکی دیکەشیان لەکار خستووە.

ئەرتەشی ئەمریکا لە ٢٣ی پووشپەڕەوە بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێرانی دەست پێ کردەوە؛ ئەمەش وەک پەرچەکردارێک بەرانبەر هێرشەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران بۆ سەر کەشتییەکان لە دەروازەی گەرووی هۆرمۆز.

یەکەم گەمارۆدانی دەریایی لە مانگی خاکەلێوەدا ئانجام درا کە دوو مانگی خایاند و بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی هەناردەکردنی نەوتی ئێران.