کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەککەوتنی کەشتیوانی لە گەرووی هۆرمۆز و دەریای سوور

12:06 - 31 پووشپەڕ 2726

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی نێوان ئەمریکا و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئاڵۆزییەکان لە دوو ڕێڕەوی سەرەکیی کەشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەیشتوونەتە لووتکە و هاتوچۆی دەریایی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "بلومبێرگ"، بەهۆی چڕبوونەوەی گرژییەکانەوە لە دەریای سوور چەندین کەشتی ڕێڕەوی خۆیان گۆڕیوە و لە گەرووی هۆرمۆزیش هاتوچۆ بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

دراوەکانی شیرکەتی "کێپلێر" ئاشکرایان کردووە کە ڕۆژی سێشەممە تەنیا سێ کەشتیی بازرگانی لە گەرووی هۆرمۆز پەڕیونەتەوە کە نزمترین ئاستی ڕۆژانە لە سەرەتای ئەم مانگەیە و بەرەبەیانیی چوارشەممەش ئەو ڕێڕيوە ئاوییە بە تەواوی چۆڵ بووە.

لە دەریای سووریش، بە لانیکەمەوە نەوتهەڵگرێک دوای بارکردنی نەوت لە بەندەری یەنبەعی عەرەبستان، لەبری ڕێگەی باشوور بەرەو کەناڵی سوئێز گەڕاوەتەوە.

بلومبێرگ ئەم بڕیارەی بە هەنگاوێکی پڕ تێچوو ناودێر کردووە کە دوای هەڕەشەکانی حوسییەکانی سەر بە ئێران بۆ گەمارۆدانی بەندەرەکانی عەرەبستان ئەنجام دراوە.

ناوەندی هاوبەشی زانیارییە دەریاییەکان ڕۆژی سێشەممەدا ڕایگەیاند: "حوسییەکان ئامادەکارییەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لەوانەش جێگیرکردنی مووشەک و درۆن، تەواو کردووە،."