هێرشی دوژمنکارانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە لە ١١ـەمین شەوی شەڕدا، بە توندترین شێوە لە ئاسمانی ئۆردۆن و کوەیت بەرپەرچ درایەوە.
ئەرتەشی ئۆردۆن ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "سیستەمی دژەئاسمانیی وڵاتەکەمان ئەو شەش مووشەکەی ڕێژیمی ئێران کە مەبەستیان بەئامانجگرتنی خاکی ئۆردۆن بووە، تێکشکاندووە".
لەو بەیاننامەدا هاتووە کە چوار مووشەکیان خراونەتە خوارەوە و دوو مووشەکی دیکەش لە چۆڵەوانیدا کەوتووەتە خوارەوە و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
هەروەها شەوی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان هێرشی دڕۆنیی ڕێژیمی تاران شکستی پێ هێندرا و شەش دڕۆن خرانە خوارەوە.
هەروەها کاناڵی فەرمیی بەحرەین لە ڕاپۆرتیکدا باسی لە خستنەخوارەوەی مووشەک و دڕۆنەکانی ڕێژیمی ئێران کرد.
هەروەها هەواڵدەرییە فەرمییەکانی بەحرەین هەواڵی لێدانی ئاژیری ئاگادارکردنەوەیان لە بەحرەین بڵاو کردەوە و زۆربەی هێرشەکانی ڕێژیم لە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا تێکشکێندراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕ ڕێکخراوی بەرگریی مەدەنیی عەرەبستان ڕایگەیاند کە سیستەمی دژەئاسمانیی چالاک کراونەتەوە و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکن.