کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکشانی نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست بەهۆی ئاڵۆزییەکانی کەنداو

10:32 - 1 گەلاوێژ 2726

بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵدەریی "ڕویتێرز"، ڕۆژی پێنجشەممە نرخی نەوتی جیهانی زیاتر لە ١.٥٪ زیادی کرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە شەش حەفتەی ڕابردوودا.

ئەم هەڵکشانەی نرخەکان لە دوای هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و زیادبوونی پەلامارەکانی حوسییەکان بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان لە دەریای سوور هات، کە نیگەرانیی جیددییان لەسەر ئەمنییەتی دابینکردنی وزەی جیهانی دروست کردووە.

لە بازاڕەکاندا، نرخی نەوتی خاوی برێنت دوای زیادبوونی ۳ دۆلار لە دانیشتنی پێشوودا، ڕێژەی ٢٪ی دیکە زیادی کرد و گەیشتە ٩٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە بەرزترین ئاستی لە دوای ٨ی ژوئەنە.

هاوكات نەوتی خاوی وێست تێگزاسی ئەمریکاش بە ڕێژەی ١.٧٪ بەرز بووەوە و بووە ٨٨.٢٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخەکان ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ڕووداوە سەربازییەکان؛ بەتایبەت دوای ئەوەی ئەرتەشی ئەمریکا دوازدەیەمین شەوی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران ئەنجام دا.

هەروەها جێبەجێکردنی هۆشدارییەکەی دۆناڵد ترامپ کە بەڵێنی دابوو لە بەرانبەر هەر هێرشێک بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هۆرمۆز، ژێرخانێکی مەدەنی یان وێستگەیەکی بەرهەمهێنان لە ئێران وێران بکەن، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دروست کردووە.