ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی گەولاێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، مامۆستا مەلامحەممەد نۆزاد خەڵکی گوندی دزەی مەرگەوەڕ، مامۆستای ئایینیی نیشتمانپەروەر و ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا مەلامحەممەد کەسایەتییەکی ناسراو و نیشتمانپەروەی ورمێ و ناوچەی مەرگەوەڕ بوو، ناوبراو بەهۆی هەڵۆێست و بیری نەتەوەییەوە چەندین جار لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە تووشی گوشارێکی زۆر بووەوە، بەڵام تا دوا هەناسە وەک ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب، بە بەردەوامی لە خزمەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەیدا بوو.
ناوبراو لە تەنیشت ئەرکی مامۆستایەتیی ئایینی، بە هەڵوێستێکی نیشتمانپەروەرانە و بەرپرسانە، لە ڕاپەڕاندنی پەیامی یەکگرتوویی، هۆشیاریی نەتەوەیی و پاراستنی ڕۆحی خەبات لەنێو خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕدا ڕۆڵێکی دیاری هەبووە و بەهۆی ڕەوشتبەرزی و دڵسۆزیی بۆ گەلەکەی، ڕێز و پێگەیەکی بەرزی هەبوو.
ناوبراو هەتا کۆتا ساتەکانی ژیانی هەرگیز لە باوەڕی بە مافە ڕەواکانی گەلی کورد و ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات دڵسارد نەبووەوە و هەتا دواساتەکانی ژیانی، لەسەر پەیمانی خۆی بە خەبات بۆ ئازادیی گەلی کورد وەفادار مایەوە.
تەرمی ناوبراو لە ناو ئاپۆڕایەکی بەرینی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕ بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.