مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای گشتیی بودجەیەکی ٩٥ میلیارد دۆلاریی پەسەند کرد کە بەشێکی بەرچاوی بۆ دابینکردنی دارایی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پەیوەست بە شەڕێ ئێران تەرخان کراوە.
پڕۆژەکە بە پاڵپشتیی کۆماریخوازەکان و بە جیاوازیی تەنیا دوو دەنگ (٢١٦ بە ٢١٤) پەسەند کراو و ڕەوانەی سێنا کرا؛ لەوێش چارەنووسی نادیارە، چونکە پێشتر چەند سێناتۆرێکی کۆماریخواز دەنگیان بە سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترامپ بەرانبەر ئێران داوە.
لە چوارچێوەی ئەم بودجەیەدا، ٧٣ میلیارد دۆلار بۆ هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوە هەواڵگرییەکان تەرخان کراوە بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕی ئێران، هاوکات ١٢ میلیارد دۆلاریش بۆ هاوکاریکردنی ئەو جووتیارانە دانراوە کە لە شەڕی بازرگانیی ترامپدا زیانیان بەرکەوتووە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە پیت هێگسێت، وەزیری شەڕی ئەمریکا لە سێنا ڕایگەیاندبوو شەڕی ئێران تا ئێستا ٣٧.٥ میلیارد دۆلار تێچووی هەبووە و داوای بودجەیەکی بەپەلەی ٧٠ میلیارد دۆلاریی کردبوو.